ZNA- هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه رێوشوێنی پێویست و ته‌واوی رێكاره دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببینه‌وه، كه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، له رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، هه‌نگاو ی پێویست ده‌نێن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له ئه‌مەریكا كرد، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوانیان.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتێكدایه، له چه‌ندین شوێن كۆگا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته ئامانج و هیچ کەسێک بە فەرمی بەرپرسیارەتی نەگرتووەتە ئەستۆ.
لای خۆیانەوە، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریکا بە هێرشکردنە سەر جبەخانەکانیان تۆمار دەکات.
ئەم هەواڵە 7006جار خوێندراوەتەوە |