English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: ٢ دزی بەڕەگەز عەرەب دەستگیرکران
2019-08-26 [11:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بڵاوی کردەوە کەدوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە ناحیەی دارەتوو،دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوانە کرایەوە و توانرا  دوو تۆمەتباری بەڕووداوەکان دەستگیر بکەن 

ڕائیدی پۆلیس دلشاد حەسەن مەحیەدین  بەرپرسی بەشی نەھێشتنی تاوانی دارەتوو  رایدەگەێنێت ، دوای ئاگادارکراینەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە ناحیەی دارەتوو دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوانە کرانەوە و توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین، تۆمەتبار بەناوی (س.س.ێ) تەمەن (١٨) ساڵ بە ڕەگەز عەرەب، تۆمەتبار (ر.ا.ح) تەمەن (١٦ )ساڵ بەڕەگەز عەرەب، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکانیان کەوا ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی (٦) تاوانی دزیکردنی پارەو مۆبایل لە ناحیەی دارەتوو.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا و بڕیاردرا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە(٤٤٣) لە (ی.س.ع)





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad