English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: بۆ دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هێشتا زووە
2019-08-26 [12:18 PM]

ZNA هه‌ولێر


بەپێی زانیاریی تۆڕی میدیایی (بی‌بی‌سی) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا ڕای گەیاندووە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی (G7) ئیمانۆئێل ماکرۆن پێی ڕاگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەی گفتوگۆیە.

 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە کە بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسای ڕاگەیاندووە هێشتا بۆ دیدار لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران زووە و کاتی نەگەیشتووە.

 

ئەم هەڵوێستەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دوایین لێدوانیدا لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە گوتوویەتی: "ئەگەر بزانم دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک لە بەرژەوەندیی وڵاتدا بێت و یارمەتیی ئاوەدانی ئێران دەکات، درێغی ناکەم".

 

ئەم قسانەی حەسەن ڕۆحانی دوای ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران و دیداری لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دێت کە تێیدا ماکرۆن پێشنیاری بە ئێران کردووە کە ئامادەی هەماهەنگی و هاوکارییە بۆ نەمانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.

 

ئەم پرسانە لە کاتێکدان کە میدیا فەرمیەکانی ئێران بڵاویان کردووەتە عەلی ڕەبیعی گوتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕای گەیاندووە: "کە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕاەنسا هیچ پەیوەندییەکی بە کۆبوونەوەی وڵاتانی جی هەفتەوە نەبووە و لەسەر داوای بەرپرسانی فەڕەسا بووە و لەلایەن ئێرانیشەوە هیچ مەیلێک بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە گۆڕێد نییە".





ئەم هەواڵە 2104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad