English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ئه‌نبار، له‌ نه‌ینه‌واش فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وان به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شد بینراوه‌
2019-08-26 [05:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی له‌پارێزگای ئه‌نبار فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وان ته‌قه‌ی له‌ باره‌گایه‌كی حه‌شد كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وان به‌سه‌ر باره‌گاكانی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا تێپه‌ڕیوه‌ و هێزه‌كانیان ته‌قه‌یان لێكردوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی به‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی به‌دی كردوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ماوه‌ته‌وه‌.

وتیشی، دوای پشت به‌سه‌تن به‌سه‌رچاوه‌كان ده‌ركه‌وت فرۆكه‌كه‌ عێراقی نییه‌، فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و فرۆكه‌یه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ چه‌كی دژی فرۆكه‌ ته‌قه‌ی لێكرا.

دوێنێ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا حەشدی شەعبی رایگه‌یاند، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە قوڵایی خاکی عێراق لە پارێزگای ئەنبار و لەسەر ڕێگای عەکاشات- قائم و لە دوری 15 کیلۆمەتر لە سنوورەکان، هێزەکانی کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا کەسێکیان کوژراوە و کەسێکیان بە سەختی برینداربووە.

ئەمڕۆ دووشەممەش حەشد ڕایگەیاند فەرماندەیەکی بە ناوی کازم موحسن بەرپـرسی پاڵپشتی لۆجستی لیوای 45 ی حەشد شەعبی لە هێرشەکەدا کوژراوە.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1966جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad