English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ماوەی یەک ساڵ و نیو سيسته‌می زیره‌كی كاره‌با لە ھەموو ناوچەکان جێبەجێ دەکرێت
2019-08-26 [05:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە دەستی بە جێبەجێکردنی سیستەمی زیرەک بۆ ڕاکێشانی کارەبا کردووە و، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بە گوێرەی پلانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا سیستەمی زیرەک لە ھەموو ناوچەکان جێبەجێ دەکرێت و کار بە سیستەمی پێشوو ناکرێت.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر، رایگه‌یاند، سیستەمی نوێی دابەشکردنی کارەبا لە ھەولێر دەستی پێ کردووە و تا ئێستا لە ژمارەک گەڕەکی ھەولێر پێوەری زیرەک کەوتووەتە واری جێبەجێکردن، لە ناوچەکانی پیشەسازیی باشوور و تایەفرۆشان و ڕاستی داندراوە و لە ژمارەیەک گەڕەکی دیکەش وەک شادی و دەروبەری لە جێبەجێکردندایە و ھیچ پارەیەکیش بەرانبەر بە دانانی پێوەری زیرەک لە ھاووڵاتیان و بەشداربووانی کارەبای نیشتمانی وەرناگیرێت.

وتیشی، سیستەمەکە بە شێوەیەکە ڕاستەوخۆ زانیارییەکان دەگوزارێنەوە بۆ نێو سیستەمی کۆمپیۆتەر و پێویست به‌ ژمێریار ناكات بچێته‌ ماڵی ھاووڵاتیان پێوەری کارەباكه‌ بخوێنێته‌وه‌.

حوسێن حەمەد باسی له‌وه‌ش كرد، بە گوێرەی پلانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا سیستەمی زیرەک لە ھەموو ناوچەکان جێبەجێ دەکرێت و کار بە سیستەمی پێشوو ناکرێت، کە بەو ھۆیەوە کارەبایەکی زۆر دەگەڕێتەوە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad