English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قه‌یس خه‌زعه‌لی باسی داعشه‌كانی بابل ده‌كات
2019-08-27 [08:03 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق ئاشکرای ده‌كات، 90% ی  ئەو داعشانەی شەڕی هێزەکانی عێراقییان لە ناوچەی جه‌رفولسه‌خه‌ر (جەرفولنەسر) دەکرد، خەڵکی ئەو ناوچەیە بوون.

قەیس خەزعەلی  لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا  گووتی: ئەو داعشانەی شەڕی هێزەکانی عێراقییان لە ناوچەی جەرفولنەسر دەکرد، خەڵکی ئەو ناوچەیە بوون هه‌روه‌ها "کێشەی تەرمە نەناسراوەکانی "جەرفولنەسر" ئەمنییە، به‌ڵام بەشێک لە سیاسییەکان، ئەجێندای تائیفییان لە ورووژاندنی ئەم بابەتە هەیە".

پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی جه‌رفولسه‌خه‌ری پارێزگای بابلیان كۆنترۆل كرد ناوه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ جەرفولنەسر و رێگایان به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ماوه‌یه‌كیشه‌ پرسی ته‌رمه‌ نه‌ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕی قورسی تێدا كرابوو، له‌نێوان سیاسییه‌كانی عێراقدا مشتومڕی زۆری ناوه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی سیاسییه‌ سوننه‌كان به‌ تۆڵه‌ی تائیفه‌گه‌ری ناوی ده‌به‌ن.

 





ئەم هەواڵە 1726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad