English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: كۆبوونەوەی رۆحانی و ترەمپ بۆ بیرلێکردنەوەش نابێت
2019-08-27 [11:39 AM]

ZNA - هەولێر


محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوەی نێوان حەسەن رۆحانی و دۆناڵد ترامپ بە مەحاڵ ناودەبات و دەەشڵێت، لە ئەگەری گەرانەوەی ئەمریكا بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیش، ئێران ئامادە نییە لەگەڵ ئەمریكا كۆبوونەوەی دوولایەنە ئەنجام بدات.

زەریف ئەمڕۆ سێشەممە بە ماڵپەڕی فەرمی ئێران ئیرنای راگەیاند، وڵاتەكەی ئامادە نییە بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەمریكا بچێتە سەر مێزی دانوستان و دوولایەنە لەگەڵی كۆببێتەوە. زەریف دەشڵێت، بڕیاری بەرپرسانی فەرەنسا و ئەمریكا لەوبارەوە تەنیا بۆچوونی خۆیانە و ئێران لەوبارەوە ئامادەی ھیچ دانوستانێك نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی رابردوو لە پەراوێزی كۆبوونەوەی سەركردەی وڵاتانی 7 لە فەرەنسا، لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا كۆبووەوە و سەرۆكی فەرەنساش رایگەیاند كار بو دانیشتنی دوو لایەنەی حەسەن رۆحانی و دۆناڵد ترامپ تایبەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران دەكەن.





ئەم هەواڵە 1858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad