English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەسەدە بە قوڵایی ٤ تا ١٤ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دەکشێتەوە
2019-08-27 [11:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھێزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە) رایدەگەیێنێت، رەزامەندی لەسەر کشانەوەی شەڕڤانەکانی داوە بۆ ئەوەی بە قوڵایی ٤ تا ١٤ کیلۆمەتر لەھێڵی سنووریی نێوان سووریا و تورکیا بکشێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧/٨/٢٠١٩، مستەفا بالی، گوتەبێژی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەو ھێڵە سنوورییەی رەزامەندی لەسەر دراوە گوندەوار و پێگە سەربازییەکانی دەرەوەی شار و گوندەکان دەگرێتەوە نەک ناو گوند و شارەدێیەکان".

ھەر ئەمڕۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا رایگەیاند: "دەستیان بە لادانی ھەندێک لە بەربەستە خۆڵەکان و کشانەوەی ژمارەیەک شەڕڤانی ھێزە کوردییەکان و چەکە قورسەکانیان کردووە لەو ناوچانە، ئەو ھەنگاوەشیان لە پێناو پابەندبوونیانە بەو لێکتێگەیشتنەی لەوبارەوە درووست بووە".

پەیوەست بەو پرسە، پێشتر کامەران حاجۆ، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە تایبەت بە کوردستان٢٤ـی راگەیاندبوو، ئەوان لەگەڵ یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسی پرسی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی "ناوچەی ئارام" کردووە.

کامەران حاجۆ ئاشکراشی کرد، ئەمەریکا رایگەیاندووە، "ناوچەی ئارام" بە قووڵایی ٥ تا ١٤ کیلۆمەتر دەکەوێتە نێوان گرێ سپی و سەرێ کانێی.

لە ماوەی رابردوودا ھەردوو لایەنی ئەمەریکا و تورکیا سەبارەت بە درووستکردنی  "ناوچەی ئارام" لە باکووری سووریا، کە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و رۆژئاوای کوردستان دەگرێتەوە، لێدوانی دژ بە یەکیان دا.

پێشتر، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵۆ رایگەیاندبوو، "ناوچەی ئارام" لە باکووری سووریا بە قوڵی ٣٠ تا ٤٠ کیلۆمەتر درووست دەکرێت.





ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad