English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانى: واشنتۆن كلیلى گۆڕانى ئه‌رێنى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌
2019-08-27 [11:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ى ئابى 2019، له‌ ته‌له‌فزیۆنى ناوخۆى ئێران رایگه‌یاند: " ئێران هه‌رگیز چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌ویستووه‌".

رۆحانى له‌ لێدوانه‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تومى ئێران هۆشدارى دا به‌ درێژه‌دانى وڵاته‌كه‌ى به‌ پابه‌ند نه‌بوونى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تومییه‌كه‌، مه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا نا یاساییه‌كان له‌سه‌ر تاران هه‌ڵگرێت.

به‌گوێره‌ى قسه‌كانى رۆحانى كه‌م كرنه‌وه‌ى سزاكان له‌لایه‌ن واشنتۆن یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ دانوستان، ئه‌گه‌ر نا هیچ گۆڕانكاڕییه‌ك له‌ بارودۆخى ئێستاكه‌ نابینین

حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى گوتى: به‌بێ لادانى سزاكان و وازنه‌هێنانى رێچكه‌ى پڕ له‌ هه‌ڵه‌ ئێمه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كى پۆزه‌تیڤ نابینین، واشنتۆن كلیلى گۆڕانى ئه‌رێنى به‌ده‌سته‌.

له‌ كاتى لووتكه‌ى جى 7 له‌ شارى بیارتز له‌ باشوورى رۆژئاواى فه‌ره‌نسا، ئێران بابه‌تێكى دیارى گفتوگۆكان بوو هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ تره‌مپ گوتبووى كه‌ هه‌ستێكى باشى هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 26ى ئابى 2019، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا رازى بوون له‌وه‌ى تاران نابێت چه‌كى ئه‌تومى به‌ده‌ست بهێنێت و پێویسته‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ پابه‌ندیى نێوده‌وڵه‌تى له‌و بواره‌، هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى به‌دوور نه‌گرت به‌ مه‌به‌ستى باسكردن له‌ رێككه‌وتنێكى نوێ ئه‌گه‌ر دۆخێكى گونجاو دروست ببێت.

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران له‌كاركه‌وت و كرژى و ئاڵوزیى له‌ نێوانیان دروست بۆ له‌و كاته‌وه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تومییه‌كه‌ى ئێرانى راگه‌یاند و دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش سزاى دژ به‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئیران سه‌پاند.

هه‌روه‌ها تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وامى پێشنیارى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران ده‌كرد ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى دانوستانى رێككه‌وتنێكى ئه‌تۆمى نوێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا تاران ئه‌و پێشنیارانه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانى ئێران رایانگه‌یاندووه‌ به‌بێ هه‌ڵگرتنى سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ هیچ دانوستانێك ناكه‌ین.

 





ئەم هەواڵە 4615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad