English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا فڕۆكەیەكی نوێی نەوەی پێنجەم نمایش دەكات
2019-08-28 [05:28 AM]

ZNA – هەولێر


روسیا فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری نوێی نمایش دەكات كه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌ و به‌ (سو-57) ناسراوه‌، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكدا نمایشێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌نجام ده‌دات.

له‌گرتە ڤیدیۆیه‌كدا فڕۆكه‌ روسییه‌كه كە بە (سو-57) ناسراوه‌ ‌نمایش دەكات وده‌رده‌كه‌وێت،  له‌ ئاسمان جووڵه‌ی هونه‌ریی سه‌رنجڕاكیش و تایبەت ئه‌نجام ده‌دات.

یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سو-57 ساڵی 2010 فڕیوه‌، درووستكه‌رانی ده‌ڵێن: "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ توانای مانۆڕ و جووڵه‌ی جیاوازی هه‌یه‌ و له‌ ده‌نگ خێراتر ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته‌ و ته‌كنه‌لۆژیای نوێی تێدایه‌ و ده‌توانێت خۆی له‌ راداره‌كان بپارێزێت و ئاشكرای نه‌كه‌ن، فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌ به‌راورد به‌ هاوتاكانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م له‌ وڵاتانی دیكه‌ به‌تواناتره‌".

توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه‌ ده‌یه‌وێت پاش هه‌ڵپه‌ساردنی تیمه‌كانی له‌ پرۆگرامی مه‌شقكردن به‌ فڕۆكه‌ی جۆری F-35ـی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌ رووسییه‌ بكڕێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ سه‌ردانێكی خێرادا بۆ لای ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و بینینی پێشانگای (ماكس-2019) خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی سو-57 نیشانداوه‌.

 





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad