English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی هەولێر دەكات
2019-08-28 [05:52 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان تاوتوێی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و ئێمە چاوەڕێ دەكەین تیمەكانیان ئامادەبن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەبارەی كۆی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەین".

 ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد: "ماوەیەكە شاندەكانمان ئامادەن و بڕیارە سەردانی بەغدا بكەین، ھەر كات ئامادە بوون پێشوازیمان لێبكەن، ئێمەش سەردانی بەغدا دەكەین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەین و ئامادەین تەواوی ئەجێنداكان بخەینە بەر دەست ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ تەواوی كێشەكان بكەین".

 





ئەم هەواڵە 2203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad