English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچيرڤان بارزانى و مايك پێنس پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
2019-08-28 [06:48 AM]

ZNA-هەولێر


ئێوارەی روژی سێشەممە نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان تاوتوێ كرد، جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان كردەوە.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌ ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات، كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵیى عێراقیشی به‌ ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داكۆكى له‌ به‌رده‌واميى سياسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاريكردنى هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه‌ و هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابينكردنى ئاسايش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان نيشان دا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان.

لاى خۆيه‌وه‌ مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕێز و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و شكاندنى داعش دووپات كرده‌وه‌.

مايك پێنس هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكاى بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكا له‌ هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان.

 





ئەم هەواڵە 2305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad