English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا ڤیزای به‌ سیناتۆرێکی ئەمەریکی نه‌دا
2019-08-28 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمەریکا کریس مێرفی وتی مۆسکۆ ڕەتی کردۆتەوە ڤیزای چوونە ناوەوەی ئه‌و وڵاته‌ی پێ بدات.

کریس مێرفی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشكرای كرد، پلانی داناوە لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێس كه‌ له‌ لە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان پێكهاتوون، سەردانی ڕوسیا بکات.

لە بەیاننامەیەکدا مێرفی رایگه‌یاند، لەگەڵ نەمانی پەیماننامەی سنووردانان بۆ چەک لەمدواییانەدا و ناڕەزایی ناوخۆی ئەمەریکا لەسەر شێوازی فەرمانڕەوایی ڤلادیمێر پوتن، پێدەچێت له‌ ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا جێگه‌ی مه‌ترسی بێت، وتیشی، شەرمەزارییە ڕوسیا گرنگی بە گفتوگۆکردن نادات.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی گونجاو دەبێت ئەگەر ڕێگە بدرێت ڕوسیا بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی.

وڵاتانی دیکەی کۆمەڵەی حەوت دژایەتی ئەم پێشنیارەی سەرۆک ترامپ دەکەن.

لەم ساڵانەی دواییدا ڕوسیا ڤیزا ناداتە نوێنەرانی ئەمەریکا، بەتایبەتی ئەوانەی کە فشاریان کردووە تاوەکو سزا بسەپێنرێت بەسەر مۆسکۆدا، ئەمەش بەهۆی دوژمنکارییەکانی ڕوسیاوە لە ئۆکرانیا و دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

 

VOA





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad