English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حمود عوسمان: ده‌بێت ئه‌و شانده‌ی ده‌چێته‌ به‌غدا هه‌موو لایه‌نه‌كان ببینن
2019-08-28 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مه‌حمود عوسمان سیاسته‌وان و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا باشه‌، به‌ڵام پێویسته‌ زیاتر بمێننه‌وه‌ و هه‌موولایه‌كان ببینن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

مه‌حموود عوسمان: سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا كارێكی ئیجابیه‌، باشتر وایه‌ زووتر بچن و له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک دابنیشن. ئێستا هه‌ندێک کێشه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ وه‌ک مه‌سه‌له‌ی بودجه‌، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ پێیان ده‌ڵێن ناوچه‌ی ماده‌ی 140.

وتیشی، پێویسته‌ ئه‌م جاره‌ هه‌وڵ بده‌ن زۆر به‌ جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا خه‌ریک بن.

باسی له‌وه‌ش كرد، کاتێک وه‌فدێک ده‌چێته‌ به‌غدا نابێت هه‌مان ڕۆژ بگه‌ڕێته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌فته‌ و دوو هه‌فته‌ بمێننه‌وه‌ و گفتوگۆی ته‌واو بکه‌ن و هه‌موو لایه‌نه‌کان ببینن و له‌ نه‌جه‌ف چاویان به‌ ئایه‌توڵڵا سیستانی بکه‌وێت و قه‌واره‌کانی دیکه‌ش وه‌کوو سه‌در به‌ سه‌ر بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجام چوونکه‌ ئه‌مانه‌ له‌ عێراقدا شتیان به‌ده‌سته‌، ئێستاش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌که‌ی بکه‌ین بزانین چی لێ ده‌رده‌چێت.

پێشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەگاتە بەغدا، وتیشی، له‌ ئێستادا پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا چووە قۆناخێكی نوێوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە دوای پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق قۆناغێكی نوێ هاته‌ به‌رده‌م هه‌ردوولا، ئه‌و قۆناغه‌ش ھەنگاونانە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها دەرفەتێكی باش لە عێراق ھاتووەتە پێش و هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پرسه‌كانی نێوان ھەولێر و بەغدا چاره‌سه‌ر بكرێت.

به‌شیر حه‌داد، روونی كرده‌وه‌، ئومێد ھەیە لە ماوەی مانگێك تا دوو مانگ گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە ئامانج بگات، چونكە ئێستا لە بەغدا ئیش لەسەر بودجەی ساڵی 2020 دەكرێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ دەبێ بودجە ره‌وانه‌ی پەرلەمان بكرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا هه‌ردوولا نەگەنە رێككەوتن، تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق زۆر زەحمەت دەبێت.

 

كوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 1975جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad