English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆی دووبارە بووژانەوەی ئابووریی عێراق دەكات
2019-08-28 [07:13 AM]

​ZNA- هەولێر


محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتیدا دۆخی  ئابووریی ئێستای عێراق و سەرجەم ئەو پاڵپشتییانەی كە دەكرێت لە رێگەیەوە دۆسیەی ئابووریی عێراق پێشبخەن، تاوتوێكردووە.

 لە پەراوێزی ئەو چاوپێكەوتنەدا باس لەو ھەلانە كراوە كە بواری وەبەرھێنانی ھاوبەشی نێوانیان پێشبخەن و لە رێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیژییەوە ، ھەلیكار بۆ گەنجان بڕەخسێندرێت .

حەلبوسی جەختی لەوە كردووەتەوە كە ھەموو ھەوڵێكی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی لەرێگەی ھەماھەنگییەكانیان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی پەرەی بە پڕۆژە ئابوورییەكان بدەن كە راستەوخۆ پاڵپشتی ھاووڵاتی دەكات و لە بەرامبەریشدا بانكی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆی نیشان داوە بۆ پەرەپێدانی ئابووری وڵاتەكە.





ئەم هەواڵە 9574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad