English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوردەکردنی بەرهەمێکی تر قەدەغە دەکرێت
2019-08-29 [07:37 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند، لەگەڵ نزیکبونەوە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی هەناری خۆماڵیش هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى(فه‌یس بووك )بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  بریارەکەمان سەبارەت بە قەدەغەی هاوردە کردنی بەرهەمی تەماتە بۆ ناو هەرێم، کاریگەری ئەرێنی هەبوە لەسەر کەمکردنەوەی زەرەرمەندبونی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەند بڕیارەکە نەبوە مایەی چارەسەری کێشەی هەرزانی نرخی تەماتە بە شێوەیەک کەلە ئاست چاوەڕوانی و ماندوبونی جوتیاران بێت، بەڵام ئەنجامی بڕیارەکە تا ئاستێک دڵخۆشکەربوە.

بێگه‌رد تاڵه‌بانى وەزیری کشتوکاڵ  ده‌شڵێت ، لەگەڵ نزیکبونەوە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی هەناری خۆماڵیش، ئەگەر پێویست بێت هەمان بڕیار دەدەین، بۆ ئەوەی جوتیاران قازانجی پێویستیان دەست بکەوێت لە بەرهەمی باخەکانی هەناردا.
 





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad