English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات
2019-08-29 [10:49 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیداری گشتیی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئەو یەکێتییە و خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان بەڕێزان یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک ئیبراهیم خەیات بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (ئیبراهیم خەیات)، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراقـم پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

 ٢٩ـی٨ـی٢٠١٩





ئەم هەواڵە 2209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad