English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ تیروپشكی چامپیۆنزلیگ و ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت
2019-08-29 [11:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29-8-2019 له شاری‌ مۆناكۆی فه‌ره‌نسی كاتژمێر 7به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌ هۆڵی گریمالدی فۆرام له‌ ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا تیروپشك بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی 2019 ـ 2020ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راده‌كێشرێت و باشترین یاریزانی ئه‌وروپاش بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

32 یانه‌ به‌شداری له‌م قۆناغه‌دا ده‌كه‌ن و دابه‌ش ده‌كرێنه‌ سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه‌، كه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 4 تیپ له‌خۆی ده‌گرێت.تیپه‌كانیش دابه‌شی سه‌ر 4 ئاست كراون، كه‌ له‌ ئاستی یه‌كه‌مدا پاڵه‌وانی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی خوله‌ ناوخۆییه‌كانی ئیسپانیا، ئینگلته‌را، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و رووسیا دانراون، هه‌رچی ئاسته‌كانی دیكه‌شه‌ به‌پێی دوایین ریزبه‌ندی یوێفا بۆ یانه‌كانی ئه‌وروپا دانراون

ئاستی یه‌كه‌م:  لیڤه‌رپوول، چێڵسی، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر سیتی، یوڤێنتوس، بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان و زینیت سانت پوترسبێرگ.

ئاستی دووه‌ م:  ریال مه‌درید، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، بۆرووسیا دۆرتمۆند، ناپۆلی، شاختار، تۆتێنهام، ئایاكس و بێنفیكا.
 

ئاستی سێیه‌م : لیۆن، بایرلیڤه‌ركۆزن، رێد بۆل سالزبۆرگ، ئۆڵیمپیاكۆس، ڤالێنسیا، ئینته‌رمیلان، دینامۆ زه‌گرب و كلۆب برۆج.

ئاستی چواره‌م:  لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ، جینك، گاڵاتاسه‌رای، لایپزیگ، سرڤینا سڤیزدا، ئاتالانتا، لیل و سلاڤیا براگ.

 

وابڕیاره‌ وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ رۆژی 17و 18/9/2019 ده‌ستپێبكات و یه‌كه‌م گه‌ڕی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدرێن، كه‌ ئه‌و قۆناخه‌ 6 گه‌ڕ له‌ خۆی ده‌گرێت و هه‌ر یانه‌یه‌كی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 3 یاری چوون و 3 یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ململانێكانی ئه‌م قۆناخه‌ تاوه‌كو 11/12/2019 به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گه‌نه‌ قۆناخی 16ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، واته‌ 16 تیپ سه‌رده‌كه‌ون و 16 تیپیش ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و دوای ته‌نیا 5 رۆژ تیروپشك بۆ قۆناخی 16 ده‌كرێت، كه‌ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ دوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌

دوای ته‌واوبوونی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، یارییه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 مانگ ده‌وه‌ستێن و له‌ رۆژانی 18 و 19/2/2020 ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ رۆژانی 25 و 26ی هه‌مان مانگ یارییه‌كانی چوون ته‌واوده‌كرێن و له‌ رۆژانی 10 و 11 و 17 و 18/3/2020شدا یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناخی ئه‌نجام ده‌درێن.

 





ئەم هەواڵە 6304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad