English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ھیچ دانوستانێكمان لەگەڵ ئەمریكا نییە
عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
2019-08-29 [01:39 AM]

​ZNA - هەولێر


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تا كاتێك ئەمریكا كۆتایی بە گوشارەكانی سەر ئێران نەھێنێت، دانوستان ناكەین.

ئێران دەڵێت، لە ئەگەری كۆتاییھێنان بە گوشارەكانی سەری لە لایەن ئەمریكاوە، ئامادەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، ئێران ھیچ دانوستانیكی لەگەڵ ئەمریكا نییە و تا كاتێك ئەمریكا كۆتایی بە سیاسەتی زۆرترین گوشار لەبەرانبەر ئێران نەھێنێت، ئامادە نین لەگەڵی كۆببنەوە.

عێراقچی لەبارەی مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا گوتیشی، پێویستە لایەنەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی پابەندی بەڵێنەكانیان بۆ پاراستنی ئەو رێككەوتنە بن و گەمارۆ نەوتییەكانی سەر ئێران ھەڵبگیرێت و سەرچاوە داراییە بلۆككراوكانیشیان لە دەرەوەی وڵات ئازاد بكرێت.





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad