English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات
2019-08-29 [01:57 AM]

ZNA- هەولێر


ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی 8ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. 

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو كەشە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و بە دەرفەتێكی باش زانرا بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە دروستكردنی ئاساییش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر كرایەوە.





ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad