English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوودەكانی میوەی قەیسی
2019-08-28 [09:16 AM]

هەولێر _ ZNA



 قه‌یسی یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌ به‌تام و چێژه‌کانی وه‌رزی هاوین و کومه‌ڵێک سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كە دكتۆر كامەران ڕەسوڵ پزیشكی پسۆڕی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی باسی لێوەكردووە:

1- پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری و نه‌خۆشی پوکانه‌وه‌ی هه‌ندێک خانه‌ی بیلبیله‌ی چاو له‌ به‌ساڵاچووه‌کان دا : چونکه‌ شه‌ش ده‌نک قه‌یسی به‌شی پێداویستی ڕۆژانه‌ی ڤیتامین ( A ) تێدایه‌ .

2- خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن دا.
 
3- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و پاراستنی ته‌ندروستی شانه‌ و خانه‌کانی له‌ش .

4- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات .

5-چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی .

6-یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی .

7- به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ .

8- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو .

9-خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک.

10- ڕێگری کردن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ به‌ تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و سیه‌کان و سورێنجک .

 ئایا قه‌یسی وشکراو هه‌مان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ ؟ 
- قه‌یسی وشکراویش سوودی ته‌ندروستی زۆره‌ ته‌نها ڕێژه‌ی ڤیتامین سی که‌متر تێدایه‌ به‌ڵام ڕێژه‌ی کانزا و ڤیتامینه‌کانی تری زیاتر تێدایه‌، له‌ هه‌مان کات دا وزه‌ی زیاتر تێدایه‌ بۆیه‌ کاتی ڕێجیم و ئه‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره‌ پێویسته‌ که‌متری لێ بخۆن .

- به‌ها خۆراکیه‌کانی : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌کانی وه‌ک K , E , C , A له‌گه‌ڵ کانزا‌کان وه‌ک پۆتاسێوم ، ئاسن ، فسڤۆڕ , کالسێوم ، مه‌گنسێوم ، له‌گه‌ڵ ڕیشاڵ و ئاو و کاربۆهیدرات و پڕۆتین چه‌وریه‌ تاکه‌ سوود به‌خشه‌کان و ماده‌ی دژه‌ئۆکسان .





ئەم هەواڵە 7654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad