English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو نەخۆشییە جەستەییانەی بەھۆی فشاری دەروونییەوە تووشییان دەبێت
2019-08-28 [11:34 AM]

هه‌ولێر _ (ZNA)


 

ھەمیشە پسپۆڕانی دەروونیی ئامۆژگاریمان دەکەن خۆمان لە فشاری دەروونیی دوور بگرین، چونکە ڕووبەڕووی چەندین گرفتی تەندروستیمان دەکەنەوە.
 

زانکۆی (بیلەفێڵد)ی * ئەڵمانیش لە ڕاپۆرتێکیدا ئەو گرفتە تەندروستیی و نەخۆشییانەمان بۆ دەخاتەڕوو کە بەھۆی فشاری دەروونییەوە ڕووبەڕوومان دەبنەوە، کە بریتین لە:
 

* لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش کە بەوەش تووشی چەندین جۆری نەخۆشی دەبین.

* لاوازبوونی کاری مێشک و ھەندێجار ڕوودانی جەڵتەی مێشک.

* بەپێی ڕاپۆرتەکە ھەندێک کەس بەھۆی فشاری دەروونییەوە پەنا دەبەنە بەر جگەرەکێشان، یاخود زۆرخۆریی، کە ئەوانەش تەندروستیی دووچاری گرفت دەکەنەوە.

* کەمخەویی و خەوزڕان.

* ناجێگیرکردنی کاری دڵ و تێکدانی لێدانەکانی، کە ئەوەش مەترسی دیکە بەدوای خۆیدا دەھێنێت.

* بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، تەنانەت لە ھەندێک حاڵەتدا مرۆڤ تووشی جەڵتەی دڵ دەکات.

* تێکدانی کاری گەدە و ڕیخۆڵەکان و قەبزبوون.

* تووشبوون بە نەخۆشییەکانی قۆڵۆن.

* برینی گەدە.

* تەنگەنەفەسی و نەخۆشیی ڕەبو.

* سەرئێشەی توندی ناوبەناو یاخود بەردەوام





ئەم هەواڵە 5908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad