English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی
2019-08-31 [07:21 AM]

ZNA- ھەولێر


بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچیەوە(یەكی موحەرەم) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و، عێراق و جیهان بەگشتی دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی و هەوێنی چەسپاندنی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بۆ تێكڕای پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستان، هەروەها دوورخستنەوەو بنبڕكردنی بیر و خولیای توندوتیژی و شەڕانگێزی و لێكترازانی كۆمەڵایەتی لە ناو كۆمەڵگاكەماندا.

   هیواخوازین لەو بۆنە پیرۆزەدا زیاتر گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا و تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەکان پتەوتربێت بۆ زیاتر بەرقەراربوونی سەقامگیریی و ئاسوودەیی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ تێكرای هاووڵاتیانی كوردستان.

جارێكی دیكە سەری ساڵی نوێی كۆچی لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆزبێت...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

1ی موحەرەمی 1441ی كۆچی
/ 31/8/2019زایینی





ئەم هەواڵە 3049جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad