English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە 31ی ئاب تا 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ،پارتی قەڵغانی پاراستی مێژوو ونیشتیمان..
2019-08-31 [08:41 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی مێژوویی رزگاریخوازی تا بە ئەمرۆ بۆ هەموو ئەگەر و قەیرانێكی لە ناكاو كە هاتۆتە ئاراوە بەمەبەستی كۆسپ و لەمپەر دروستكردن لە پێش خەباتی نەتەوەیی و تێكۆشانی شۆڕشگێڕی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەی تەمەنی لە باشووری كوردستان، كە تێیدا تەنها مەبەست حزبی پارتی نەبووە، بەڵكو نەگەیشتنی میللەتی كورد و كوردستان بووە بە دروستكردنی قەوارەیەك یاخود پێگەیەكی سیاسی بەهێز لە ئێستاشدا دەوڵەتی كوردی، چونكە هەموو نەیارانی كوردستان دەزانن دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی پارتی و سەركردایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی نزیكە. بۆیە سەرجەم ئەوانەی كە لە ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی كار دەكەن و بەربەست دروست دەكەن و بوونەتە لایەنێك لە قەیرانەكانی كوردستان بە درێژایی مێژوو دەزانن ناتوانن ئەو ئامانجەی تێكدەرانەی كە هەیانە و مەبەستیانە جێبەجێبكەن وەكو ئەوە وایە سەری خۆیان لەبەرد بدەن، لەبەر ئەوەی عەقلیەت و بیركردنەوەی پارتی و سەركردایەتی پارتی و ئیدارەدانی قەیرانەكانی بە شێوەیەك دیراسە كردووە و پلانی بۆ دارشتووە وایكردووە خۆی بۆ هەموو قەیران و هەنگاوە لە ناكاوەكان ئامادە بكات كە دێتە پێشەوە، چونكە دەزانێت هیچ كات دووژمنانی كوردستان واز لە مەرامی گڵاوی خۆیان ناهێنن بەرامبەر بە كوردستان .
.پیلانی ساڵی 1963 كە لەلایەن باڵێكی مەكتەبی سیاسی ئەو كاتی پارتی پیلان دارێژی بۆ كرابوو بە مەبەستی لاواز كردن و نەهێشتنی پارتی و دەست بەسەر داگرتنی خەبات و مێژووی پارتی و شۆڕشدا، بەڵام لێهاتووی قیادەی پارتی و هەبوونی بیر و هزر نەتەوایەتیەكی بەهێز لای سەركردایەتی پارتی و بارزانی نەمر بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە و مەترسی لەسەر ئایندەی میللەتی كورد توانرا هەر لە ماوەیەكی كورتدا شكست بە قەیران چیەكان بهێنن..
پیلانگێری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی1975 بۆ لە ناوبردنی شۆڕشی كورد لە باشوری كوردستان كە بارزانی نەمر و پارتی ڕابەرایەتی دەكرد لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا كە لای هەمووان ئاشكرا و ناسراوە بە پیلانی شوومی جەزائیر، ئەگەر سیاسەتی حەكیمانەی قیادەی سیاسی پارتی و بارزانی نەبووایە، كە چۆن توانرا رووبەڕووی ئەم پیلانە ببێتەوە و لە ماوەیەكی كورتدا شۆرشی پێشكەوتنخوازی گوڵان دەستپێبكاتەوە.. 
هەڵگیرسانی شەڕی نەگریسی ناوخۆیی 1994 داسەپاو لە دوای ڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری 1991و هەڵبژاردنی پەرلەمان و قبووڵ نەكردنی دۆڕان لە ژیانی دیموكراسی و سیاسی بە مەرامی خۆسەپاندن و لاواز كردن و لە ناوبردنی پارتی و دروست كردنی زۆنی سۆران و بادینان بە بیر و بۆچوونی خۆیان، كە ئەمەش گەورەترین هەڵە و لێكدانەوەی قەیران چیەكان بوو لە كوردستان، هەر بۆیە جارێكی دیكە پیلانەكانیان شكست خواردوو بوو، لە گەیشتن بە لە ناوچوونی خەباتی گەلی كورد .ئەوە بوو لە 31ی ئابی 1996 توانرا پایتەختی كوردستان لە چەنگ پۆستاڵی پاسدارو ملیشایی رژێمی ئێران رزگار بكرێت ..
قەیرانی بڕینی بودجە و قوتی هاونشتیمانیان و ئابڵوقەی ئابووری كە ئەمەش دوا قەیران نابێت گەر تەمەنیان درێژ و بواریان بدرێت، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە كوردستان، چونكە لای هەمووان ئاشكرایە لەگەڵ پیلانی ناحەزانی كورد لە عێراق و وڵاتانی هەرێمی و ناوخۆیی لە بڕینی مووچە و قووتی خەڵكی كوردستان و بەربەست دروست كردن لە گەیشتنی میللەتی كورد بە ئامانجەكانی كە ئێستا لە هەموو كات هەلەكە لە بارە و زەمینەی بۆ هاتۆتە ئاراوە، لەگەڵ بوونی جەنگێك و هەڕەشەی گەورەترین رێكخراوی تیرۆرستی لەسەر ئایندەی میللەتی كورد و قوربانی دانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ و بە هەزارەها بریندار لە رۆڵەكانی و نزیكەی دوو هەزار شەهید، خەریكی كودەتان بەسەر دەزگا شەرعیەكانی وڵات و گوێ نەدان بۆیە ئەمجارەش تووشی هیستیرای سیاسی بوونەتەوە و ڕیسەكەیان لێ بۆتەوە بە خوری .
دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان لە 2017 كە هەمووان دەزانن هەڵگری بیری سەربەخۆیی كوردستان لە ماڵباتی بارزان و شۆڕشە یەك بە دوای یەكەكانی بارزانیەكان و سەری هەڵداوە و رابەرایەتی ئەم بیرۆكەی سەربەخۆییە بارزانی و پارتیە، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم گەورەترین دەستكەوت بوو بۆ كوردستان كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی تاكی كوردی لە سەرتاسەری باشوری كوردستان و لە پرۆسەیەكی دیموكراتیانە و فەرمی و بەو ڕێژە بەرزە گەلی كوردستان دەنگی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، كە بێگومان ئەمەش بۆ دوژمنانی گەلی كوردستان كارەساتێكی گەورە بوو، بەوەی لەسەر دەستی پارتی و بارزانی ئەم دەستكەوتە بۆ گەلی كوردستان هاتە كایەوە بۆیە هەر زوو دووژمنان لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان و بە پیلانێكی داڕێژراو و لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری2017 و لە خیانەتێكی نشتیمانی خاكی كوردستانیان فرۆشت بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی و داگیركردنی كوردستان بە نیازی لاوازكردنی پارتی و گەلی كورد و لە باربردنی ئەو مافەی گەلی كوردستان.
ئەوانەی دروستكراویی داگیركەرانن و كۆیلەن ، هیچ كاتێ خۆیان نەیانتوانیی وە ، رووبەرووی ئیرادەی پۆڵایینی پارتی و بارزانیی و گەلی كورد ببنەوە ، بۆیە، بە درێژایی مێژوو ، هەمیشە بە سوپای و پارە و هێرشی تابووری پێنجەم و ناحەزانی ویستیویانە دڵی ئاغاكانیان خۆش بكەن ، بەڵام هەر جارەو بە خراپترین شێوە رووبەرووی ئیرادەی لە بن نەهاتوویی پارتی و بارزانیی بوونەتەوە و سەریان لە چیا بەرزەكانی كوردستان داوە و لە هەمان كاتیشدا بە گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە مێژوو و شوناسی نەتەوەیەكەیان پاراستووە و بەرگریان لێكردووە ..ئەوەی لە 31ی ئابی 1996 روویدا ،ئەوە بوو ، رژێمی ئێران بە سەرپەرشتی هەزاران یسیج و وسوپا و جبەخانە و ئاغایی مەحمەدی كە بە مەتەری ناسرابوو ، دەستیان بە سەر زۆربەی خاكی كوردستان لە نێویاندا هەولێری پایتەختی دا گرتبوو ، بۆیە ، پارتی پەرچەكرداری نواندووە لە هێنانی هێزی عێراقی بۆ ناو هەولێر‌و گوتی "ئێمە نەبووینایە یەكێتی سووپای پاسدارانی دەهێنایە ناو پەرلەمان‌و ئێستا پارێزگایەك دەبووین لە پارێزگاكانی ئێران".
خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و عەقلییەت و بیركردنەوەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن.





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad