English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا له‌ دژی ئیسرائیل تۆمار ده‌كات
2019-08-31 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی حكومه‌تی عێراق گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئیسرائیل لە پشت هێرشی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبییه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پـێشکەشکردنی سکاڵایەک بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

ئەحمەد ئەلئەسەدی گوتەبێژی قەوارەی ئەلفەتح لە پەرلەمان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە بەغدا گوتی، لێکۆڵینەوەکانی حکومەت بە بەڵگەوە نیشانی دەدەن ئیسرائیل له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بەرپـرسیارە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە ئێستادا حکومەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەکانە تاوەکو بتوانێت بەهۆیانەوە سکاڵای خۆی ڕەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

ئەسدی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، تاكو ئێستا هه‌بوونی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ نازانرێت.

ئەسەدی دەڵێت تەنیا زیانی لیوایەکی حەشد لە تەقینەوەکانی سەربازگەی سەقەری بەغدا نزیکەی 800 هەزار دۆلار بووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad