English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەک بۆ ئافرەتانی دووگیان
2019-08-31 [11:29 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەکاتی دووگیانیدا ئافرەتان گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر شێوازی ژیان و تەندروستیاندا دێت، هەربۆیە گرنگە لەپێناو سەلامەتی خۆی و کۆرپەکەی پەیڕەوی کۆمەڵێک رێنمایی بکات.

1-دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولیەکان، ئەو جێگایانەی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلەی تێدایە.

2-هەوڵدان بۆ کەمکردنەوە یان نەخواردنی خواردنە خێراکان و ئامادەکراوەکان، تەنانەت شەربەتەکان ئامادەکراوەکانیش باشترە هەموو پێکهاتەکانت فرێش بێت.

3-خواردنی گۆشتی ئامادەکراوی سارد وەک باسترمە، یان ئەو ماسییانەی رێژەی جیوەی زۆرە.

4-خواردنەوەی کافاینەکان بە گشتی کەم بکەرەوە، نابێت لە رۆژێکدا زیاتر لە دوو کوپ قاوە یان سێ چا بخۆیتەوە، باشترە کەمتر بێت.

5-لەکاتی دووگیانیدا مەچۆرە ساونا و ژووری هەڵمەوە، یان حەوزی ئاوی زۆر گەرم.

6-وەرزش و جوڵە پێویستە، بەڵام دەبێت بزانیت چ جۆرە وەرزشێک دەکەیت و لە ژێر چاودێری پزیشک و کەسانی پسپۆڕدا بێت.

7-چوون بۆ شاری یاری لەکاتی دووگیانیدا گونجاونییە، یاخود سواربوونی یارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

8-خۆتبەدووربگرە لە هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس.

9-بەهەموو جۆرێک لە دەستدان لە ئاژەڵ بەتایبەت پشیلە دووربکەوەرەوە.

10-بەبێ پرسی پزیشک هیچ دەرمانێک مەخۆ.





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad