English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تویتێکی ترامپ چاودێری نهێنی ئەمەریکا ئاشكرا ده‌كات
2019-08-31 [04:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هەینی سەرۆکی ئەمەریکا وێنەیەکی لە تویتەردا بڵاو کردۆتەوە وا دەردەکەوێت شوێنی هەڵدانێکی سەرنەکەوتووانەی مانگی دەستکردی ئێران بۆ بۆشایی ئاسمان نیشان ده‌دات، ئه‌م وێنه‌یه‌ پرسیاری ئه‌گه‌ر بوونی چاودێری نهێنی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات.

ئەو وێنە ڕەش و سپییە شوێنی ئاگری هەڵدانەکە لە باکوری ئێران نیشان دەدات کە وا دەرەکەوێت زیانی بە دەزگای هەڵدان بۆ بۆشایی گەیاندووە.

سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ لە تویتەکەیدا ئاماژە بە شوێنەکە دەکات و دەڵێت ئەمەریکا دەستی لەو ڕووداوە کارەساتاوییە نه‌بووه‌ كه‌ هه‌وڵ بۆ دوایین هەڵدان لە بنکەی بۆشایی سیمنان لە ئێران دراوه‌.

هەر لە دوێنێ هەینی لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترامپ بەرگری لە بڵاو کردنەوەی ئەو وێنەیە لە هەژمارەی تویتەری خۆیدا کرد و سوربوو لەسەر ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیچ پەیوەندی بەو ڕووداوەوە نەبووە.

ترامپ رایگه‌یاند، ئێمە وێنەکەمان هەبوو و منیش بڵاوم کردەوە کە مافێکی تەواوی بڵاوکردنەوەی وێنه‌كه‌م هه‌بوو.

وتیشی، هەوڵیان دا موشەکێکی گەورە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکەن بەڵام بەباشی ئەنجام نەدرا ئەمەش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad