ZNA - ههولێر سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردنی لە رێوڕەسمی پێدانی بڕوانامە و وەرگرتن و رادەستکردن لە قوتابخانەکانی جەنگی سەر بە زانکۆی بەرگری میللی، گوتارێکی پێشکەش کرد رایگهیاند، بؤ دروستكردنی ناوچهی ئارام کات و ئارامی زۆرمان نییه، وتیشی، ئەگەر لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا سەربازانمان ناوچەکە کۆنترۆڵ نەکەن، پلانی جموجۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
ھەر لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، ئەردۆغان گوتی، لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە بە درێژای سنوورەکانمان لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروست دەکرێت، کات و ئارامی زۆرمان نییە.
سەرکۆماری تورکیا، ئاماژهی بهوه كرد، ئەگەر لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا سەربازانمان ناوچەکە کۆنترۆڵ نەکەن، پلانی جموجۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
روونی كردهوه، ئەگەر لە ماوەی دوو سێ ھەفتەی داھاتوودا لە رۆژھەڵاتی فوڕات بە شێوەیەکی کرداریی لەگەڵ سەربازەکانمان دەست نەکەین بە دروستکردنی ناوچەکە لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی دیاریمان کردوون، ئەوا با بەرامبەرەکانمان بۆخۆیان بیر لە دواتر بکەنەوە.
ئەم هەواڵە 4543جار خوێندراوەتەوە |