English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن نه‌سرولڵا : وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌
2019-09-01 [05:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ئیسرائیل باجی دوژمنكارییه‌كه‌ی بداته‌وه‌ و ده‌شڵێت: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌.

نه‌سروڵڵا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌وان خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ن كه‌ ئیسرائیل هه‌یه‌تی، به‌ڵام كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و مووشه‌كی پێشكه‌وتوویان نییه‌.

نه‌سروڵڵا له‌ گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م شه‌وی عاشوورا و سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی دووپاتیكرده‌وه‌، ناتانیاهۆ به‌ ئاشكرا هێرشه‌كانییان له‌ عێراق، سووریا و لوبنان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئێمه‌ش له‌ناو لوبنان رووبه‌رووی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌بینه‌وه‌.

ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئیسرائیل له‌ناو خاكی لوبنان به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستی به‌هێرشكردن كرد، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌یه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، حزبوڵڵا خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چه‌ك و مووشه‌كانه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل هه‌یه‌تی، به‌ڵام كارگه‌ی دروستكردنی مووشه‌كی پێشكه‌وتوویان نییه‌، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت نه‌ له‌ كه‌س ده‌ترسین نه‌ شه‌رمیش له‌ كه‌س ده‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌ شانازیه‌وه‌  ئاشكرامان ده‌كرد".

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك، ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ زنجیره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ ناو خاكی سووریا و لوبنان راگه‌یاند، له‌كاتێكیشدا ناتانیاهۆ ناراسته‌وخۆ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ عێراق رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌ فه‌رمی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، كه‌ له‌ عێراق چه‌ند كۆگا و جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ناتانیاهۆ له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی: "له‌مه‌ودوا هیچ شوێنێكی ناوچه‌كه‌ بۆ هێزه‌كانی ئێران ئارام نابێت".





ئەم هەواڵە 4423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad