English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاڵمای خه‌لیلزاد: له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌ڕێككه‌وتنی كۆتایی نزیك بووینه‌وه‌
2019-09-01 [06:02 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان له‌ڕێككه‌وتنی كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

زاڵمای خه‌لیلزاد، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئێمه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی واژوو كردنی رێككه‌وتنی كۆتایین كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ گرژییه‌كان خاو ده‌بنه‌وه‌ و رێگه‌ بۆ ئه‌فغانه‌كان خۆش ده‌كات له‌ پێناو ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری دابنیشن.

خه‌لیلزاد نوسیویه‌تی : رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستانی یه‌كپارچه‌ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری نه‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه‌.

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دانوستانی خوولی نۆیه‌میان ئه‌نجامدا كه‌ هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام بوو.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بڕیاره‌  ئه‌مڕۆ زاڵمای خه‌لیلزاد، سه‌ردانی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كابووڵ گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكات.

به‌ گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا،  تاڵیبان رێگه‌ نادات ئه‌فغانستان ببێته‌ په‌ناگه‌ی چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌ ده‌كێشته‌وه‌.

ماوه‌ی 18 ساڵه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و سوپای ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان شه‌ڕی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌ن .

 





ئەم هەواڵە 1660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad