English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. له‌یاریه‌كی پڕ گۆڵدا یۆڤانتۆس به‌ئه‌سته‌م له‌ ناپۆلی برده‌وه‌
2019-09-01 [06:13 AM]

ZNA- ھەولێر


 

له‌ هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیاو لە یارییەکی بەهێز و پڕ گۆڵی  نێوان یۆڤانتۆس و ناپۆلی، هەردو یانە لە یاریگای یۆڤانتۆس رووبەڕووی یەکبوونەوە.

 

 لە ئەنجامدا یانەی خانمه‌ پیره‌كه‌ له‌ دوا لە خولەك یاریەکەی بردەوه‌ كاتێك توانی 4 به‌رامبه‌ر‌ 3 گۆڵ یاریه‌كه‌ ته‌واو بوو.
 

له‌ گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی 16دا یۆڤانتۆس له‌ رێگه‌ی دانێلۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوای ته‌نیا 3 خوله‌ك له‌و گۆڵه‌، گۆنزالۆ هیگواین‌ توانی گۆڵی دووه‌م تۆماربكات.

له‌ گێمی دووه‌مدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ خوله‌كی 62 له‌ هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا گۆڵی سێیه‌می‌ تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ بووه‌ 3 به‌ هیچ.

 به‌ڵام كورانی ئه‌نشلۆتی  ریمۆنتادایان كرد و لە خولەکی 66 ، 68و 81 لە رێگەی کۆستاس مانۆلاس و هێرفینگ لۆزانۆو جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ ئەنجامەکەیان یه‌كسانكردەوە.

لە خولەکی ٩٢ و کاتی زیادکراودا، یاریزان کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی گۆڵی چوارەمی بۆ یۆڤانتۆس بەهەڵە لە خۆیان کردو لە کۆتایدا یاریەکە ٤-٣ بە سودی یانەیە یۆڤانتۆس کۆتایی هات.

 





ئەم هەواڵە 1366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad