English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كڕیارێك كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین
2019-09-01 [06:59 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌هه‌مبه‌ر لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌شتی ئه‌دریان ده‌ریا-١ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووه‌ رایگه‌یاند ''ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كڕیارێك كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین''.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ لێدوانێكیدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌( تویته‌ر ) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا به‌ چه‌ته‌یی ده‌ریا و هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر رێگرتن له‌ ئێران له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ كڕیاره‌ دێرینه‌كانی. به‌ڕێز پۆمپیۆ هه‌ر بۆخۆتان بڵێن! ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كڕیارێك كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین''.

دوێنێ هه‌ینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندبوو ''وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌ره‌نتی دابوو به‌ به‌ریتانیا له‌وه‌ی ئه‌دریان ده‌ریا -١ نه‌چووه‌ بۆ سووریا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی جێ متمانه‌مان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ئه‌و نه‌وت هه‌ڵگره‌ چووه‌ بۆ به‌نده‌ری ته‌رتوس (باكووری رۆژئاوا)ی سووریا''.
 





ئەم هەواڵە 4444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad