English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: تاكلایه‌نه‌ هێرش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام له‌ده‌ست ئێمه‌ نه‌بێت
2019-09-01 [07:11 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت،  ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی سه‌ربازی "ناوچه‌ی ئارام"ی باكووری سووریا له‌ ده‌ست ئێمه‌ نه‌بێت سوپای توركیا تاكلایانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی "ئه‌كادیمیای سه‌ربازی زانكۆی به‌رگری نیشتمانی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ"، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌ به‌شداربوو له‌ئاهه‌نگه‌كه‌ و گوتی: "چیدیكه‌ ئارام ناگرین له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات".

ئه‌و جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌: "ئێمه‌ خۆمان پلانه‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆنترۆڵی ئه‌منی و سه‌ربازی به‌ ده‌ست سه‌ربازه‌كانمان نه‌بێت، ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

ئه‌ردۆغان هۆشداریشی دا و گوتی "پێویسته‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر باش بیر له‌ ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكاته‌وه"‌.

سه‌رۆك كۆماری توركیا روونی كرده‌وه‌ "كێشه‌ی ناوچه‌كه‌ بوونی رێكخراوی داعش نییه‌، به‌ڵكو شه‌ڕی چه‌ند هێزێكه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت باڵێكی له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بێت".

له‌ باره‌ی فڕۆكه‌ی جۆری ئێف35ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌، ئه‌ردۆغان نه‌یشارده‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت فڕۆكه‌ی ئێف35مان راده‌ست بكات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان نابین"، هه‌روه‌ها ئێمه‌ دوودڵ نابین له‌ هه‌ڵبژاردنی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی دیكه‌ له‌ بری سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی(پاتریۆت).

 





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad