English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی دوایین پرسه‌ سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی پارتی باس كرد
2019-09-01 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ یەکشەممە 01/09/2019، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا شی پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق خستەڕوو.

 

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە بوو لەسەر پرسە سیاسییەكان و تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق. سەرۆك بارزانی رۆشنایی خستە سەر گرنگی و بایەخی رۆڵی پارلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە وەك چۆن بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن بە هەمانشێوەیش بەرگری لە مافی هاووڵاتی و دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكەن.

 

ئەندامانی فراكسیۆنی پارتییش لە بەغدا، سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی رەوشی سیاسی و كاری پارلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو و جەختیان لە پێویستیی هەبوونی هاوهەڵوێستی و هەماهەنگیی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان كردەوە بە تایبەت لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە.





ئەم هەواڵە 1756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad