هەولێر – ZNA
خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی، هەیفا وەهبی، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات.
فیلمەکە بەناوی "عقد الخواجة"یە و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات.
لەم بەرهەمەدا جگە لە هەیفا وەهبی، هەریەک لە ئەحمەد فیشاوی و ئەحمەد داود رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
فیلمەکە لە دەرهێنانی محەممەد حەماقییە و دەبێتە یەکەم ئەزموونی وەک دەرهێنەری سەرەکی فیلم لە دوای ئەوەی وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری بۆ چەند فیلمێک کرد.
ئەم هەواڵە 7447جار خوێندراوەتەوە |