English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... ئاڵۆزی له‌نێوان پۆلیس و دانیشتوانى گوندێك روویدا
2019-09-01 [11:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 لەراگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە کەپێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە ١ ی ٩ ی ٢٠١٩ ، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ بۆ کێوماڵکردنی سنورەکەیان، لە گوندی (ھەباسە چەقەڵ) دەستبەسەر (٦) فەردە خەڵوزدا گیرا و ھەروەھا (٢) کورەی خەڵوز تێکدرا.

 پۆلیسی دارستانی سلێمانی راشیدەگەێنێت ، خەڵکی گوندەکە رووبەڕووی کارمەندانی پۆلیسی دارستان بوونەوە، بەڵام ھێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش بە ھانای کارمەندانی پۆلیسی دارستانەوە ھاتن و باردۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا.

 لەکۆتادا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەێنێت ، گەڕانی مەفرەزەکانمان بەردەوامیان دەبێت بۆ رێگریکردنی سەرپێچیکاران و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

1

1





ئەم هەواڵە 1879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad