English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزیکەی ٤٠٠ دۆنم پوش و پاوان لە قەرەداغ سووتا
2019-09-01 [11:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی رووبەرێکی زۆر لە پووش و پەرێزی دەغڵودان ھۆکارێکی بەھێزن بۆ زۆربوونی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و لەو چوارچێوەیەدا ٤٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی پارێزگای سلێمانی، لە رێی پەیجی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، لە چوار رووداوی جیاوازی ئاگرکەوتنەوەدا لە قەرەداغ لە سنوورەکانی گوندی گومەتە، چیای سێوسێنان و کەڵۆش، چیای خاوێ، مێوڵی و بەنداوی چەمی سمۆرە، نزیکەی٤٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سرووشتی سنوورەکە سووتا.

روونیشیکردووەتەوە، تیمەکانیان بە ھاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوە و ئاسایشی قەرەداغ و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ناوچەکە کە رۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو لە کوژاندنەوەو تەشەنە نەکردنی زیاتری ئاگرەکە، توانرا ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە زۆربەی رووداوەکاندا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان نەزانراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بارەیانەوە بەردەوامە.

ئاشکراشیکردووە، تەنیا لە یەکێک لە رووداوەکاندا کەسێک بە تۆمەتی ھۆکاری ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە  و بەرز کراوەتەوە بۆ دادوەر. 





ئەم هەواڵە 2461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad