English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بنکەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەى لە سووریا بۆردومان کرد
2019-09-01 [12:18 PM]

ZNA-هه‌ولێر


سوپای ئەمریکا بنکەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە باکووری سووریا، بۆردومان کرد و روانگەی سووریش ژمارەی سەرکردە کوژراوەکانی ئاشکرا کرد..

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، بۆردومانەکە رۆژی شەممە 31-8-2019 کراوەتە سەر بنکەیەکی قاعیدە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری سووریا.

پنتاگۆن هەروەها رایگەیاندووە، بۆردومانەکە سەرکردەکانی قاعیدەی لە ئیدلیب کردووەتە ئامانج، کە پلانیان دژی ”ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی“، دادەڕشت.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، لانی کەم 40 سەرکردە و چەکداری قاعیدە کوژراون.

دەستەی تەحریر شام، کە پێشتر لەژێر ناوی بەرەی نوسرە کارە تیرۆریستییەکانی ئەنجام دەدا، باڵی قاعیدەیە سووریا.

 





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad