English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئێمه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆمان نه‌وت به‌ هه‌ر کڕیارێک ده‌فرۆشین
2019-09-01 [11:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی، ئێران به‌ڵێنی دابووه‌ به‌ریتانیا كه‌وا كه‌شتی ئه‌دریان ده‌ریا-١ ناچێته‌ سوریا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ چووه‌ بۆ سوریا، له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، ئێران ''ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر کڕیارێک كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین''.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ لێدوانێکیدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی مایک پۆمپیۆی داوه‌تەوه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووه‌، رایگه‌یاند، ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر کڕیارێک كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وتیشی، ئه‌مریكا به‌ چه‌ته‌یی ده‌ریا و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر رێگرتن له‌ ئێران له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ کڕیارە دێرینه‌كانی به‌رده‌وامه‌، "به‌ڕێز پۆمپیۆ هه‌ر بۆخۆتان بڵێن! ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر کڕیارێک كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین''.

دوێنێ هەینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندبوو ''وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌ره‌نتی دابوو به‌ به‌ریتانیا له‌وه‌ی ئه‌دریان ده‌ریا -١ نه‌چووه‌ بۆ سووریا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی جێ متمانه‌مان لەبەردەستە كه‌ ئه‌و نه‌وت هه‌ڵگره‌ چووه‌ بۆ به‌نده‌ری تەرتوس (باکووری رۆژئاوا)ی سووریا''.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فەیلەقی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران نه‌وتی فرۆشتووه‌.





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad