English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو پیاوەی ھاوژینەکەی لەبەردەم دادگا کوشت دەستگیر کرا 
2019-09-01 [12:47 PM]

ZNA- ھەولێر 



رائید سەباح بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند ئەو پیاوەی ھاوژینەکەی لەبەردەم دادگای ھەولێر کوشت ، دەستگیر کرا. 

کاژێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ لە نزیک دادگای ھەولێر، پیاوێک شەش گولـلەی لە سەری ژنەکەی دا و کوشتی. ژنەکە ناوی شادیەیە جاسم محەممەد ـە و تەمەن ٢٧ ساڵ بووە، بەمەبەستی جیابوونەوە لە ھاوژینەکەی کە ناوی ئاکۆ قاسم ـە، چووبووە دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی ھاوژینەکەی دانیشتنی دادگا بەڕێوەنەچوو. 

لەکاتی گەڕانەوەی شادییە لەگەڵ براکەی، ھاوژینەکەی بە دوای دەکەوێت، شەش گولـلەی لێدەدات و دەیکوژێت.


شادیە و ھاوژینەکەی ئامۆزای یەکدی بوونە، حەوت ساڵە ژیانی ھاوژینییان پێکھێناوە، باوکی شادییە دەڵێت، کچەکەی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە لەنێوان خێزانەکەیاندابووە کوژراوە.

بەگوتەی کەسوکارەکەی، شادییە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی خیانەتی ھاوژینی دەستگیراکرابوو، دوای ساڵ و نیوێک مانەوە لە بەندیخانە و تەواوبوونی سزاکەی ئازادکراوە.

ی.ا
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5896جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad