English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی بۆینگ 737 هەروا بەردەوامە
2019-09-01 [01:33 AM]

ZNA - هەولێر


کارگێڕیی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ پێداچوونەوە بە بڕوانامەی فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس پێوێستیان بە کاتی زیاترە.

 کارگێریی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا دەشڵێت پێداچوونەوەی تەکنیشلی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هاوبەش تەواو نەبووە و پێشبنینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەواو بێت و دەسەڵاتدارانی هاوبەش لیژەنەیەکە لە شارەزایانی ئاسایشی هونەری لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی جیهانی و کارگێڕی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا ناسا پێکدێت.

گوتەبێژی کارگێڕیی فڕۆکەوانیی فیدراڵی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت  بەردەوام دەبن لە پێداچوونەوەی گشتگیر، بە بێ هیچ کاتێکی دیاریکراو.

ئەو راگەیێندراوە لە کاتێکدایە کۆمپانیای یونایتد ئێرلاندی ئەمریکایی بۆ فڕۆکەوانی، رایگەیاندبوو، بەردەوام دەبن لە راگرتنی فڕۆکەی 737 ماکس تاوەکو 19 ی کانوونی دووەم.

پێداچوونەوە بە بڕوانامەی فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە کارکردن بەو فڕۆکەیە، چونکە لە مانگی ئادارەوە کارکردن بە بۆینگ 737 ماکس هەڵپەسێردراوە.





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad