English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنی باڵا: لە رۆژانی داهاتوودا سیستەمی زانكۆلایه‌ن كارا ده‌كرێت
2019-09-01 [01:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی فۆرمی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین کارا دەکریت.

عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ راگه‌یاندنی سیستەمی زانكۆلاین".

گوتیشی: "ئاماده‌كارییه‌كانی زانكۆ لاین له‌ قۆناغی كۆتاییه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا زانكۆلاین كارا بكرێت، بۆ ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، وه‌رگرتنی خوێندكاران به ‌شێوه‌ی كریدیت ده‌بێت".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: "ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی "زانكۆلاین"مان دوا خست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی كه‌ خولی دووه‌میان هه‌یه‌، دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كانیان زانكۆلایه‌ن رابگه‌یەنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م پێكه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad