ZNA- ھەولێر
لهیارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ڤیاڕیاڵ لە نێو یاریگەو هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.
له‌ئه‌نجامدا ریاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی گاریس بەیڵ له شكست ڕزگاری بوو له‌كاتێك ٢-٢ لەگەڵ یانەی ڤیاڕیاڵ یەکسانبوو.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 جێرارد مۆرینیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد، به‌ڵام له‌دوا خوله‌كی 46 پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمە گاریس بەیڵ ئەنجامەکەی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکسانکردەوە.
له گێمی دووه‌مدا یانەی ڤیاڕیاڵ له‌ڕێگه‌ی مۆی گۆمێز له ٧٤ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و ڕیاڵ مه‌درید له شكست نزیكی كرده‌وه، بەڵام جارێكی‌تر گاریس به‌یل خه‌ونه‌كه‌ی خاوه‌ن ماڵی لهگۆڕناو لە خولەکی 86 ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو یاریەکە ٢-٢ بە کۆتا بهێنێت.
دوای ئه‌و یاریه‌ش ڕیاڵ مەدرید لە سێ یاریدا پێنج خاڵی هەیە، ڤیاڕیاڵیش لە سێ یاریدا دوو خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 7429جار خوێندراوەتەوە |