English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیان سەبری : هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ده‌ده‌ین
2019-09-02 [05:52 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەدات.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندووە، بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاساکە، هەماهەنگیی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەن.

ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاندووە، پارتی لە دادگای باڵای دەستووری سكاڵای لەسەر ماددەی 16ـی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆمار كردووە، كە دژ بە دەستووری عێراقە و زیان لە دەنگەکانی کورد دەدات.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی داوە،  ئاماژەی بە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لەگەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) کردووە و رایگەیاندووە، ”هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی جارێكی تر یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكەینەوە، تا هیچ كەس بێبەش نەكرێت لە دەنگدان“.

بەپێی ماددەی 16ـی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، هەر کەسێک لە پارێزگاکەی خۆی ئاوارە بووبێت، مافی دەنگدان و بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا نییە.





ئەم هەواڵە 1486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad