English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هه‌ولێر دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر‌ ده‌ستگیركران
2019-09-02 [11:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ماده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند كه‌ بڕیكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان لێ گیراوه‌ و به‌نیاز بوون ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا بگوازنه‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێردا هاتووه‌: رێككه‌وتی 30ي 8ی 2019 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه‌ توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی چوار كیلۆ گرام حه‌شیش و هه‌روه‌ها بڕی 60 گرام كریستالَ، هاوكات دوو كه‌س كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانه‌ بوون ده‌ستگیر كراون

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه‌: تاوانباره‌كان ماده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌یان له‌ناو نۆ پارچه‌ جل و به‌رگدا شاردبووه‌وه‌ و ده‌یانویست له‌ رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی پۆستكردن ره‌وانه‌ی ووڵاتی كه‌نه‌دای بكه‌ن

هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كان دانانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌ و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌یان له‌ ووڵاتی ئێرانه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ و به‌پێی یاسای چوارده‌ی هۆشبه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كان رێكخراو ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كران.

Thumbnail





ئەم هەواڵە 1615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad