English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێباری: ھۆکاری سەرھەڵدانەوەی داعش ئاشکرا دەکات
2019-09-02 [11:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سوپاسالاری پێشووی عێراق گوتی، داعش بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر عێراق و لە ھەموو ناوچەکان بوونیان ھەیە. دەشڵێ، ھۆکاری سەرھەڵدانەوەی داعش، بۆ تەعداکردنی ھێزە عێراقییەکان لە خەڵک دەگەڕێتەوە و ئەوانیش وەکو کاردانەوە دەبنە داعش.

بابەکر زێباری،گوتی، مەترسیی داعش لەسەر عێراق بەردەوامە و ئەو تاکتیکەی کە ئێستا داعش بەکاری دێنێت، زۆر مەترسیدارترە لەوەی پێشووتر، چونکە پێشتر داعش دیار بوون و ئێستا نادیارن، لە ئێستاشدا داعشەکان بە رۆژ کاری ئاسایی خۆیان دەکەن و ھاووڵاتیی ئاسایین و بە شەو داعشن، بەڵام پێشتر شێوەیان دیار بوو و ئاشکرا بوون و دەستگیر دەکران، وەلێ ئێستا بەو شێوەیە نین و ھەر شەوی ڕابردوو لە سامەڕا فەرماندەیەکیان کوشتووە و چوار سەربازیشیان بریندار کردووە، ھەروەھا لە ئەنبار بوونیان ھەیە و لە دیالەش چەندین گوند لە ترسی داعش چۆڵ کراون، بۆیە لە زۆرینەی عێراق بڵاوەیان پێ کراوە و رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارن.

زێباری گوتیشی، حکوومەتی عێراق بە ھەموو توانای خۆی رووبەڕوویان دەبێتەوە و ناتوانێ بنبڕیان بکات، چونکە شێوەی کاری داعش گۆڕاوە و تەنھا یەک رێگا ھەیە بۆ نەھێشتنی داعش، ئەویش ئەوەیە  ھێزە عێراقییەکان ئاشتەوایی لە نێوان خۆیان و خەڵکدا بکەن، چونکە ھۆکاری سەرھەڵدانەوەی داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ھێزە عێراقییەکان تەعدا لە ھاووڵاتیان دەکەن، ئەمەش وای کردووە خەڵک وەکو کاردانەوە ببێتە داعش.

سوپاسالاری پێشووی عێراق باسی لەوەش کرد، بۆ ناوچە کوردستانییەکانیش پێویستە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە، چونکە بە بێ بوونی پێشمەرگە ئەو ناوچانە ئارام نابن، بۆیە پێویستە رێککەوتنێک لە نێوان ھەرێم و بەغدا لەو بارەیەوە بکرێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە داوا دەکەن ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە، ئەگەرنا ناتوانن لەوێ بمێنێن و ناوچەکانیان چۆڵ دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 3061جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad