English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ده‌ربه‌ندیخان مزگه‌وتێك ئاگری گرت
2019-09-02 [11:49 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان، کەوتنەوەی ئاگرێکی بەھۆی شۆرتی کارەباوە لەبەشی ژنانی مزگەوتێکی شاری دەربەندیخان ڕاگەیاند.

ڕائید کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان،  ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢/٩/٢٠١٩، لە گەڕەکی (شەھیدان)ی شاری دەربەندیخان، بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لەبەشی ژنانی مزگەوتی (ئیخڵاس) کەوتەوە".

گوتیشی: "بەھۆی ئاگرەکەوە دەرگا و پەنجەرە و فەرشی مزگەوتەکە سووتاوە و دیوارەکانی ڕەش بووەتەوە و کتێب و قورئانەکانی نێو مزگەوتەکەش سووتاون".

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش دا: "زیانەکانی ئاگرەکە بەنزیکەی ١٥ تا ٢٠ ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێ".





ئەم هەواڵە 1546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad