English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا چاڵاكی كه‌ناڵی حوره‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگرت
2019-09-02 [11:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی حوره‌ی ئه‌مه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی له‌ دامه‌زراوه‌ی ئایینی له‌ عێراق بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كاری نوسینگه‌ی كه‌ناڵی "حوره‌"ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگرت.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، مۆڵه‌تی كاری نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگرت و سه‌رجه‌م چاڵاكییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد تاك هه‌ڵوێستی خۆی راست ده‌كاته‌وه‌و.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ داوای لێبوردنێكی فه‌رمی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌ كردوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بووه‌ته‌ هۆی ناوزڕاندنی هێما و كه‌سایه‌تیه‌ دینییه‌كان.

ده‌سته‌كه‌ داوای له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ كرد، پابه‌ندی بنه‌ماكانی په‌خشی راگه‌یاندن بن، له‌ راپۆرته‌ ئاماده‌كراوه‌كانیان زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر كاروباری عێراق نه‌كه‌ن.

 

rt





ئەم هەواڵە 6703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad