English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مان بەدواداچوون له‌سه‌رکێشەی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات
2019-09-02 [12:15 PM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتییان لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان  به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان له‌لێژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەکۆبوونەوەکەدا کە لەھۆلی لیژنە بەڕێوەچوو لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان و ھەبوونی کەموکوڕی و تێبینی لەسەر کارکردن بەئامێری پێوەری ماڵان و ئەو کۆمپانیایانەی کار لەو بواردە دەکەن بڕیاردرا لەڕێگه‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە به‌نوسراوێك داوای بانگھێشتی وەزیری شارەوانی و لایەنی تایبەتمەند به‌و پرسه‌ بکرێت بۆ لیژنەی دەستپاکی بەمەبەستی پێدانی زانیاری و ڕوونکردنەوەى پێویست و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر، ھاوکات داوا بکرێت کەکار بەم سزایە نەکرێت کە دانراوە بۆ ھەر ماڵێک کە تا ١/٩/٢٠١٩ پابەند نەبووبێت بەبەستنی ئامێرەکە تا کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە


لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان ده‌شڵێت ، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ و گفتوگۆکرا لەسەر ئەو نووسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایانەی کەئاراستەی لیژنە کرابوون و کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران .

 





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad