English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2019-09-02 [12:26 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سبەی کۆنفرانسێکی زانستی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت.

جەبار عەزیز، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە برایگەیاند، ئەو کۆنفرانسە تایبەتە بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە تا ئێستا ٨ جار ھەموار کراوەتەوە.

گوتیشی: کۆنفرانسەکە بە ھاوکاری رێکخراوی نیدی ئەمەریکی و مۆڵی سەرکەوتن بەڕێوەدەچێت و تێیدا ژمارەیەک توێژینەوەی زانستی لە بارەی پرسەکانی پەیوەست بە یاسای ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

روونیشیکردەوە، ھەریەک لە سیستمی کۆتا، پشکی راستەقینەی پێکھاتەکان و سیستمی کۆتای دیاریکراو بۆیان و کۆتای ئافرەتان قسەو باسیان لە بارەوە دەکرێت.

ئاماژەشی بەوەدا، راسپاردەکانی کۆنفرانس دەخرێنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و کار دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.

بە گوێرەی کارنامەی کۆنفرانسەکە، ئینفۆگرافیکێکی تایبەت لەسەر یاسای ھەڵبژاردن دەخرێتەڕوو.

دواتر لە دوو پانێلدا پێنج توێژینەوەی زانستی لە بارەی پرسە پەیوەندیدارەکان بە یاسای ھەڵبژاردن پێشکەش دەکرێن.

ن





ئەم هەواڵە 1708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad